ڕسەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان، پاپۆڕی تەواو ئێرانیی "دیلمان" بە هێزی دەریاریی ئەرتەش لە باکووری ئێران ڕادەست کرا.
ئەم پاپۆڕە جەنگیە تەواو ئێرانییە و بە هەموو جۆرە کەرەستە و سیستمێکی بەرگری و شەڕ کە لە ناوخۆی وڵاتدا دروستکراوە تەیار کراوە و جگە لە گەشتکردن بە مەودای دوور، توانای گەڕان و دۆزینەوە و دەستنیشانکردن و چاودێریکردن و ڕووبەڕووبوونەوە و ئەگەر پێویست بکات، لەناوبردنی هەر هەڕەشەیەکی هەوایی و ڕووی زەوی و ژێرزەوی هەیە.
342/